وەرزشوانێکی کوردی ئیلامی تەمەن ٢٧ ساڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە لە سێدارەدرا

پەیامی کورد     ...   وەرزشوانێکی کوردی ئیلامی تەمەن ٢٧ ساڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە لە سێدارەدرا

یەزدان میرزایی ووشۆکاری کورد و خەڵکی ئیلام لە لایەن دادگای سزادانی زاهیدان، تۆمەتی "تاوانی پەیوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان" خرایە پاڵی و حوکمی لەسێدارەدانی دەرکرا.

یەزدان میرزایی سەرەتای ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی لە فڕۆکەخانەی شاری زاهیدان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری زاهێدان کرا.

جێگای ئاماژەیە، یەزدان میرزایی لە درێژایی ماوەی لێپرسینەوەی و لە کاتی دادگاییکردنی جەختی لەسەر بێ گوناح بوونی کردووە و هەموو تۆمەتە پاڵخراوەکانی ڕەت کردۆتەوە و دانی بەهیچ تاوانێک نەناوە.

یەزدان میرزایی تەمەن ۲۷ ساڵ کوڕی داوود، ووشۆکاری ئیلامی ئەندامی تیمی نیشتیمانی " میللی " لە ستایلی ساندایە. ئەم بەندکراوە براوەی میداڵی زێڕی کێبەرکێی ئاسیا و مەداڵیای زێڕی کێبەرکێی نێودەوڵەتییە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە