وەرزشوانێکی کورد لە ئاستی هەموو ئێران پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

پەیامی کورد     ...   وەرزشوانێکی کورد لە ئاستی هەموو ئێران پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت


لاوێکی وەرزشوانی کورد، خەڵکی تیکاب بە ناوی “ئەفشین عەباس‌پوور”، لە کێبڕکێی وەرزشی لەش جوانی دا لەسەر ئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ڕۆژی سێ‌شەممە ٨ی فێبریوەری ، لاوێکی وەرزشوانی کورد بە ناوی “ئەفشین عەباس‌پوور”، خەڵکی شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەن ٣٣ ساڵ، لە کێبڕکێی “نەچراڵـ”ـی وەرزشی لەش جوانی ئێران و هەڵبژاردن بۆ تیمی نیشتمانی لەش جوانی ئێران کە لەسەر ئاستی ووڵاتی ئێراندا بەڕێوە چوو، پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

شایانی باسە کە ئەفشین عەباس‌پوور، نزیک بە پازدە ساڵە لە بواری وەرزشی لەش جوانی دا کار دەکات و لە بوارەکانی لیفت، پاور لیفت، بەژن‌جوانی ، بەژن‌ ڕێکی فیزیک، بادیکلاسیک و نەچراڵ یاری دەکات و خەریکی ڕاهێنانە، کە چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی لەسەر ئاستی ووڵاتی ئێران، پارێزگای سنە و ناوچەی هەوشاردا مسۆگەر کردووە و لە ئێستاشدا لە شاری تیکاب ڕاهێنەری وەرزشی لەش جوانی یە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە