وەرگێڕێکی ئەرتەشی ئەمریکا بە هۆی ئاشکرا کردنی زانیاری نهێنی لە سەر قاسم سلێمانی بە حێزبۆڵڵا حۆکمی ٢٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

پەیامی کورد      ...    وەرگێڕێکی ئەرتەشی ئەمریکا بە هۆی ئاشکرا کردنی زانیاری نهێنی لە سەر قاسم سلێمانی بە حێزبۆڵڵا حۆکمی ٢٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا .

دادگای ئەمریکا ژنێکی ئەمریکی لە دوای دانپێدانانی ئەو سەبارەت بە خستنەڕوی ناوی سیخوڕانی ئەرتەشی ئەمریکا لە عێراق بە حێزبۆڵلای لۆبنان بە ٢٣ ساڵ بەند مەحکووم کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی فڕانس پرێس ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە " مریەم تامسۆن" ی ٦٢ ساڵە دانیپێداناوە کە زانیاری پەیوەندیدار بە ئەرتەشی ئەمریکای ڕادەستی کەسێکی لۆبنانی کردووە کە لە پەیوەندی ئەم کەسە لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنان زانیاری و ئاگاداری هەبووە .

ئەم وەزارەتخانەیە پستڕاستی کردرووەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە ئەمریکییە بە نەتەوەی ئەمریکا و هەروەها ئەو سەربازانەی کە لەگەڵیان هاوکاری هەبووە خیانەتی کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی " فڕانس پرێس " تامسۆن وەرگێڕی خێرا و بەپەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی ئەمریکا بووە و لە ساڵێ ٢٠١٧ دا لە لاپەڕەی مەجازی ئینتەرنێتی دا لەگەڵ پیاوێکی لۆبنانی کە پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵڵا هەبووە کەوتووەتە پەیوەندی سۆزدارییەوە .

ئەو لە دیسەمبەری ٢٠١٩ و هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشەوە چوونی هێرشەکانی ئەمریکا لە دژی هێزەکانی چەکداری عێراقی ، هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەست پێکردووە .

تامسۆن یش لەگەڵ پێداچوونەوەی بە دۆسیەگەلی ناوەندی کە لەوەدا چالاکی هەبووە ناوی لانیکەم ٨ کەس و هەروەها زانیاری دەربارەی چالاکییەکانی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە عێراق ی بە هاوڕێیەکەی کە لەگەل حێزبۆڵڵادا پەیوەندی هەبووە ڕادەست کردووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە