وەزارتی دارایی سەبارەت بەخانەنشینان و گەڕانەوەیان بۆ سەر کار ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارتی دارایی سەبارەت بەخانەنشینان و گەڕانەوەیان بۆ سەر کار ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو لە ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە رێنمایی ژمارە ٢٠ تایبەت بوو بەو فەرمانبەرانەی دوای خانەنشین بونیان گەڕاونەتەوە سەر کار نەک گەڕاندنەوەی خانەنشینی نوێ بۆ سەر کارەکانیان.
دەقی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییەو ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار.
ڕێنمایی ژمارە ( ٢٠ ) تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە.
١-بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندرووستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت.
٢-ڕێنمایی ژمارە (٢٠) تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.
پشتر بەھۆی ئەم نووسراوەی وەزارەتی دارایی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەھەڵە ھەواڵەکەیان بڵاوکردەوە گوایە خانەنشینان دەتوانن بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە