وەزارەتى بەرگرى ئۆکراین : ژمارەى سەربازە کوژراوەکانى ڕووسیا لە ووڵاتەکەمان هەڵکشاوە
پەیامی کورد ... وەزارەتى بەرگرى ئۆکراین : ژمارەى سەربازە کوژراوەکانى ڕووسیا لە ووڵاتەکەمان هەڵکشاوە
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆکراین بڵاویکردەوە، لەمیانەى هێرشکردنە سەر ووڵاتەکەمان هێزه‌كانی ڕووسیا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه بەجۆرێک تائێستا ٦١ هه‌زار و ٣٣٠ سه‌ربازی ئەو ووڵاتە لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژراون، دەشڵێن، دوو هه‌زار و ٤٤٩ تانك، پێنج هه‌زار و ٦٤ زرێپۆش تێكشکێنراون و ٢٦٦ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ٢٣٢ هەلیكۆپته‌رى ئەو ووڵاتە خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتى بەرگرى ئۆکراین لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى ئەو هێرشەى ماوەى نزیکەى هەشت مانگە ڕووسیا کردویەتیە سەر وڵاتەکەمان هێزه‌كانی ڕووسیا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه بەجۆرێک تا ئێستا ٦١ هه‌زار ٣٣٠ سه‌ربازی ئەو ووڵاتە لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژراون و هەزارانى دیکەش بریندارکراون.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەێندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەدا دوو هه‌زار و ٤٤٩ تانك، پێنج هه‌زار و ٦٤ زرێپۆشى ڕووسیا تێك شکێنراون و ٢٦٦ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ٢٣٢ هێلیكۆپته‌رى ئەو ووڵاتە خراونەتە خوارەوە.
لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکردووە، نزیکەی هەشت مانگە جەنگ لەنێوان ئەو دوو ووڵاتەدا بەردەوامە و بەشێکى زۆرى خاکى ئۆکراین لەلایەن سوپاى ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە و لە رۆژى ٣٠ ى مانگى ڕابردووش‌دا سەرۆکى ڕووسیا لە ٢٠%ى خاکى ئەو ووڵاتەى بەفەرمى خستە سەر نەخشەى ناوچەکەى.
جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى ٢١ ى مانگى ڕابردوو سێرگى شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا ڕایگەیاند، هێزه‌كانی ئۆكراین زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و تا ئێستا ٦١ هه‌زار و ٢٠٧ سه‌ربازی ئەو ووڵاتە لە شەڕی دژی ڕووسیا كوژراون و ٤٩ هه‌زار و ٣٦٨ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، لە بەرامبەردا پێنج هەزار و ٩٣٩ سەربازى ووڵاتەکەمان کوژراون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە