وەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر بوودجەى ٢٠٢٢ دەکات
وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، تاوتوێی پرۆژه‌ی یاسایی بوودجه‌ی ٢٠٢٢ یان کردوەو چاوەڕێی وەزارەتى سامانە سرووشتیەکان دەکەن داتا‌و زانیاری‌یان پێ بدەن.
وەزارەتى دارایی بڵاویکردەوە کە به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایی بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ له رۆژی ٧/١١/٢٠٢١ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به گفتوگۆ و له به‌رواری ٢١/١١/٢٠٢١ كۆتایی به گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بوودجه‌ی (به‌كارخستن)تشغیلی. جگه له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان كه داتای پێویستیان نه‌بوو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان و بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاساكه.
ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتى دارایی و ئەنجوومەنى وەزیران بریار بوو لە مانگى ئازاری ئەمساڵ بوودجەى ساڵى ٢٠٢١ بنێرنە پەرلەمان، بەڵام تائێستا ئەو بوودجەیە نەنێردراوە ئەوە ساڵى دارایی کۆتایی هات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە