وەزارەتى دارایی و ئابووری حکوومەتى هەرێم سەبارەت بە مووچە ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...   وەزارەتى دارایی و ئابووری حکوومەتى هەرێم سەبارەت بە مووچە ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ ڕادەگەێنێت

وەزارەتى دارایی و ئابووری حکوومەتى هەرێم لەبارەى دەنگۆی ئامادەبوونى مووچەى تەواوی فەرمانبەران و راگرتنى لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوەو رایدەگەێنێت ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتى دارایی رایگەیاندوە، حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە. 
وەزارەتى دارایی داوا لە گشت میدیاکان دەکات خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن. 
هەروەخا وەزارەتى دارایی روونیکردوەتەوە، هەر دوو ڕوونکردنەوەمان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢٠٢١/١٢ و لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/١٨، مووچەی مانگی ٢٠٢٢/١ لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٦ لە پێگەی فەرمی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە