وەزارەتى دارایی ٢٠ هه‌زار مووچه‌ی نایاسایی له‌هه‌رێم ڕادەگرێت
پەیامی کورد ... وەزارەتى دارایی ٢٠ هه‌زار مووچه‌ی نایاسایی له‌هه‌رێم ڕادەگرێت
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ٢٠ هه‌زار مووچه له‌هه‌رێم ڕاگیراوه‌و پێداچوونه‌وه‌یان پێداده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی نایاسایی بن ده‌بڕدرێن.
عه‌بدۆلحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند، به سوود وه‌رگرتن له سیستەمی بایۆمه‌تری بۆ تۆماركردنی مووچه‌خۆران ٢٠هه‌زار مووچه له‌هه‌رێم ڕاگیراوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاركردن به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مووچانه‌ی نایاسایین ببڕدرێن.
ووتیشی، هه‌ربه‌پێی سیستەمی بایۆمه‌تری هەژمارێكی بانكی بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران درووست ده‌كرێت.
لای خۆشیه‌وه ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی كۆدێكی بێ هاوتاوه ئه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی سیستەمی بانكیه‌وه مووچه وه‌ربگرن و له‌سه‌ره‌تادا ئه‌ژماری بانكی بۆ ٤٥٠هه‌زار مووچه‌خۆری شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كرێته‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چاكسازی هه‌ر مووچه‌خۆرێك دوو موچه‌ی هه‌بێت و به‌پێی یاسا رێك نه‌خرابێت ئوا موچه‌یه‌كیان ده‌بڕدرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە