وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا و یەکیتى ئەورووپا بە بەیاننامەى جیا کوشتنى ژیناى ئەمینییان بە دەستى پۆلیسەکانى کۆمارى ئیسلامى مەحکووم کرد
پەیامی کورد ... وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا و یەکیتى ئەورووپا بە بەیاننامەى جیا کوشتنى ژیناى ئەمینییان بە دەستى پۆلیسەکانى کۆمارى ئیسلامى مەحکووم کرد
یەکیتى ئەورووپا سەرەڕاى هۆشداریدان بە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى لەمەڕ "وەبەرچاوگرتنى مافى سەرەکى هاووڵاتیان"، لە بەیاننامەکەى نووسیویەتى:
بریندارکردن و لێدانى مەهسا ئەمینى لە ناو گرتنگەى پۆلیس جێگاى قبوڵ نییە و بکەرانى ئەم کردەوەیە و کوشتنى ئەو کچە دەبێت ووڵامدەر بن.
وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنساش سەرەڕاى پێداگرى لەسەر "لێکۆڵینەوەیەکى شەفاف" بۆ ڕوونبوونەوەى ئەم کارەساتە، لە بەیاننامەیەک نووسى:
دەستبەسەرکردن و دواتر کوشتنى مەهسا ئەمینى بە دەستى پۆلیسى ئەخلاق شۆک هێنەر بوو.
فەڕەنسا ئەم دەستبەسەرکردن و تووندوتیژییەى کە بووەتە هۆى مردنى مەهسا، مەحکووم دەکات.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە