وەزارەتى پێشمەرگە دەربارەى ڕووبەرووبوونەوەى داعش ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتى پێشمەرگە دەربارەى ڕووبەرووبوونەوەى داعش ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە جەختیکردوەتەوە کە ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە.
وەزارەتی پێشـمەرگە ئاماژەى بەوەشکردوە، بەردەوامین لە رووبەڕوونەوەی چەکدارانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق و پشتیوانی بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانان.
هەروەها وەزارەتى پێشمەرگە جەختیکردوەتەوە کە هەوڵدەدەن پێکەوە لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپراسیۆنی زیاتر ئەنجام بدەن لەو ناوچانەدا.
هاوکات ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبوونەتەوە و مەترسیەکانی ئێستای تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کردووەو تیایدا جەختییان لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەی دەکەن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە