وەزارەتی ئەوقاف كردنەوەی خولی فێربوونی قورئان قەدەغە ده‌كات

پەیامی کورد   ...  وەزارەتی ئەوقاف كردنەوەی خولی فێربوونی قورئان قەدەغە ده‌كات

وەزارەتی ئەوقاف‌ و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەموو خولەكانی فێركردن‌ و لەبەركردنی قورئان بەبێ مووڵەت قەدەغە دەكات‌ و ڕایگەیاند، "دەبێت بۆ هەر چالاكییەكی ڕێكخراوەكان ئێمە ئاگاداربین".
بەگوێره‌ى نووسراوێك كە واژووى پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف‌ و كاروباری ئایینی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كراوە تێیدا هاتووە، "بەمەبەستی كۆنترۆڵكردن‌ و ئاگاداربوون لەكاری ئەو ڕێكخراوانەی هەڵدەستن بەئەنجامدانی چالاكی لەبوارە جۆربەجۆرەكانی ئایینی وەك بەخشین بەناوی ئائینی‌ و كردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ فێركردن‌ و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز، بۆ هەرچالاكییەكی لەو جۆرە پێویستە ڕەزامەندی ئێمەی لەسەربێت".
وەزیری ئەوقاف‌ و كاروباری ئایینی لەو نووسراوەدا جەخت دەكاتەوە، "بەپێچەوانەوە لەبەرامبەر كردنەوەی خول بەبێ مووڵەت، كاری یاسایی پێویست دەگرنەبەرو ڕووبەڕووی دادگایان دەكەینەوە".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە