وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ووڵاتانی ڕووسیا و ئێران بە دوژمن ناو دەبات
پەیامی کورد ... وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ووڵاتانی ڕووسیا و ئێران بە دوژمن ناو دەبات
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بە دەرکردنی دۆسیەیەکی ناوخۆیی ووڵاتانی ڕووسیا ، چین ، ئێران ، کۆریای باکوور ، کووبا و نیکۆلاس مادۆرۆ ، ڕابەری ڤەنزۆئێللا بە دوژمنانی ویلایەتەیەکگرتووەکان ناو دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە بەیاننامەیەکی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا دا ووتراوە .
ئەم بەندە پەسەند کراوە بە وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ئیزن دەدات تاکوو کۆنترۆڵی مامەڵاتەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری تووندتر بکات .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە " ئەم یاسایە پایەداری و متمانە لە زنجیرەی دەستەبەرکردنی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەمان تەزمین دەکات .
یاسا نوییەکان نە تەنیا لە هەناردەکردن ، بەڵکوو لە سرویس و خزمەتگوزاری ، چاککردنەوە و بەرەوپێشبردنی تەکنۆلۆژیاکان کاریگەری دەبێت . بە تایبەتی سنوورداریەتی لە سەر کەل و پەلی چەکە کیمیاوی و بیۆلۆژیکی یەکان ، سیستەمگەلی مووشەکی ، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و بێ سەرنشین کاریگەری دەبێت . ئەوان لە ١٦ ی مارس ی ٢٠٢١ ەوە جێبەجێ دەکرێن و دەست بە کار دەبێت
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئیدارەی پیشەسازی و ئەمنییەتی وەزارەتی بازرگانی ویلایەتەیەکگرتووەکان کۆنترۆڵی هەناردەکردنی لە سەر بەرهەمە تەکنیکییەکانی ئەمریکا تووندتر کرد تاکوو ئەوان بە دەستی هۆکارگەلی سەربازی و نیزامی و هەواڵگری و زانیاری دەرەکی ، بە تایبەتی چین کووبا ڕووسیا و ڤەنزۆئێللا و هەروەها ووڵاتانی پاڵپشتی تێرۆریست نەکەون .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە