وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبارەت بە دابەش کردنی بەشە خۆراکی مانگانە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبارەت بە دابەش کردنی بەشە خۆراکی مانگانە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بۆ دابەش كردنی ئارد و قۆناغی سێیەمی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لەمانگی ڕەمەزان دا و دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدەن، كە پرۆسەی دابەش كردنی ماددە خۆراكییەكان بەپێی كۆبۆنی خۆراك بەردەوامە.
محەمەد حەنون، ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، زیادكردنی هەر بابەتێك بۆ سەبەتەی خۆراكی پێویستی بەتەرخانكردنی بوودجە هەیە، لەو ڕووەشەوە چاوەرێی ئەوە دەكەین كە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری گرینگ بدات بەئاراستەی پشتگیریكردنی كۆبۆنی خۆراك و زیادكردنی ماددە خۆراكییەكان.
ناوبراو باسی لەوەشكرد، وەزارەتی بازرگانی دوو قۆناغی بەشە ئاردی ئامادەكردوە، دابەشكردنی ٥٠٪ قۆناغی نوێی بەشە خۆراكی دەستپێكردوە، بۆیە جمووجووڵی بازاڕ بە دابین كردنی سەرجەم ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانە زیاتر دەبێت.
ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق هاووڵاتیانی عێراقیش دڵنیا دەكاتەوە، پرۆسەی دابەش كردنی ماددە خۆراكییەكان بەپێی كۆبۆنی خۆراك بەردەوامە ووتی: لە ئێستاش دا كاردەكەین بۆئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا قۆناغی سێیەمی بەشە خۆراكی دابەش بكەین.
ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ووتیشی: بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پشتگیری كەرتی كشتوكاڵ و پشتگیریكردنی جووتیاران و زیادكردنی نرخی گەنم و كردنەوەی هاوردەی ماددە گرنگەكان بۆ ماوەی دوو مانگ، دەبێتە هۆی دابەزاندنی نرخ لە بازاڕی ناوخۆ و كۆنترۆڵكردنی بازاڕ.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە