وەزارەتی بازرگانی عێراق گرینگترین بڕیاڕەکانی خۆی سەبارەت بە بابەتی ئاسایشی خۆراک و سەبەتەی خۆراک ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی بازرگانی عێراق گرینگترین بڕیاڕەکانی خۆی سەبارەت بە بابەتی ئاسایشی خۆراک و سەبەتەی خۆراک ئاشکرا دەکات
وەزارەتی بازرگانی عێراق گرینگترین ئەو بڕیارانەی کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری عێراق تایبەت بە باسکردن لەبابەتی ئاسایشی خۆراک و دەستەبەرکردنی مادەکانی ناو سەبەتەی خۆراکی و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لەبازاڕی ئاشکراکردووە.
موحەمەد حەنوون ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگهیاند، "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان لەئێستادا شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ە ، بەو پێیەی ئەو دوو ووڵاتە گەورەترین بەرهەم هێنەری گەنم و مادە خۆراکییە بنەڕەتییەکانن لەجیهانداو لەسەدا ٣٠ بەرهەمی گەنمی جیهان و مادە خۆراکییەکان دەستەبەردەکەن".
باسی لەوەش کردووە، بەرەنگاربوونەوەی نرخەکان لەعێراق پێویستی بەڕێکاری حکوومی کارا هەیە، لەوانە پشتیوانی کردنی مادەکانی سەبەتەی خۆراکی لە ئارد و زەیت و شەکر و برنج و پاقلەمەنییەکانو سەرجەم مادەکانی تر، بەوپێیەی ئەوانە گەرەنتی دەری ئاسایشی خۆراکی ٤٠ ملیۆن هاووڵاتی عێراقین.
سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەی بەسەرۆکایەتی موستەفا کازمی بۆ باسکردن لە دۆسیەی بەرزبوونەوەی مادە خۆراکییەکان ئەنجامدراوە، حەنوون ووتوویەتی:" لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گرینگی تێدادرا، وەک ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕاسپێدرا پارە بۆ بەرنامەی سەبەتەی خۆراکی سەر بەوەزارەتی بازرگانی تەرخان بکات و گەنم لەدەرەوە هاوردەبکرێت و ئەو بڕە گەنمەی لە جووتیارانی عێراق وەردەگیرێتەوە زیاتربکرێتو بڕی ٢.٥ ملیۆن تەن گەنمی ناوخۆیی دابین بکرێت".
ئەوەش هاتووە، "وەزارەتی بازرگانی پێشنیازی کڕینی ملیۆنێک تەن گەنمی ناوخۆیی و پشتیوانیکردنی بەرنامەی سەبەتەی خۆراکی بەبەهای ١٦٠ ملیۆن دۆلار کردووە، ئەوە جگە لەدابین کردنی پارە بۆ هاوردەکردنی ٢ بۆ ٣ ملیۆن تەن گەنم لەدەرەوە بۆ ئەوەی پێداویستی ناوخۆ لەگەنم دابین بکرێت".
جەختیشی کردوەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دەستەبەرکردنی مادەکانی سەبەتەی خۆراکی بۆ شەش مانگ دەکات بۆئەوەی ڕێگری لەبەرزبوونەوەی مادە خۆراکییەکان لەبازاڕەکانی ناوخۆ بکات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە