وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەشە ئاردی هاووڵاتیان ئاگادارییەک ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەشە ئاردی هاووڵاتیان ئاگادارییەک ڕادەگەینێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، بەمزوانە دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی تەمموز، بۆیە  داوا لە هاووڵاتیان دەکەن سوود لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن، لەبەرئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەمساڵ "زۆرباشە و نانی لێ دروستکراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت".

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگیراوە دەست بە دابەشکردنی بەشی حەوتەمی ئارد بۆ ساڵی ٢٠٢١ بکرێت، بۆیە ئاگاداری بەڕێوبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەکان و سایلۆکان کراوە گەنم بنێرن بۆ ئاشەکان و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی ئارد دەکرێتەوە.

ئەوەش هاتوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن سوود لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن، لە بەرئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەمساڵ "زۆرباشە و نانی لێ درووستکراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێم پێشووتریش ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەو ئاردەی لەم کاتەدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت و بۆ بەکارهێنان گونجاوە و چەندین جار لیژنەکانیان بەبەڵگەوە گونجاوی کوالیتی ئاردەکەیان نیشانی هاووڵاتیان داوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە