وەزارەتی بازرگانی چەند بڕیارێکی دەرکرد
پەیامی کورد ... وەزارەتی بازرگانی چەند بڕیارێکی دەرکرد
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کاڵایانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند ، ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت یان ماوەی بەسەرچوونی بەلەزگەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لەدوایین بڕیاریدا کە واژووی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی لەسەرە باس لەوەشکراوە، بڕیاردراوە ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت، دەستی بەسەردادەگیرێت.
ئەوەش هاتووە، ھەر کاڵایەک رێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت، دەستی بەسەردا بگیرێت، هەروەها ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی بەلەزگەبێت و لەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە، دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە