وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا داوای چاکسازی لە ئەرتەشی ووڵاتەکەی دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا داوای چاکسازی لە ئەرتەشی ووڵاتەکەی دەکات .
ڕۆژنامەی ئاڵمانی " فڕانکفۆرتێر ئالگماینە تسایتۆنگ ، ڕایگەیاند ، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا و چاودێری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە داواکاری بە ڕۆژ کردنی هەموو عەیار و تواناکانی هێزەکان و چارەسەرکردنی هەموو خاڵە لاوازەکانی ناو ئەرتەشەکەی بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم ڕۆژنامەیەوە ، ڕاپۆرتی هاوبەشی ئانێ گرێت کرامپ - کارن باوئێر وەزیری بەرگری ئاڵمانیا و ئابرهارد زۆرن چاودێری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئاڵمانیا ، لە ژێر ناوی " بیر و باوەڕەکان دەربارەی داهاتووی ئەرتەش " ڕۆژی سێ شەممە ڕادەستی بۆند ستاگ کرا .
لەم ڕاپۆرتەدا تیشک خراوەتە سەر دۆخی ئێستای هێزەکان و دۆزی ئەمنییەتییەوە و پێشنیارگەلێک بۆ ئەنجام دانی چاکسازییەکان خراوەتە ڕوو .
ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاستی دەکاتەوە کە هێزە چەکدارەکان ی ئاڵمانیا کەمبوودی بوودجەی هەیە ، بە شێوەی تەواو ڕاهێنانیان نییە و بە شێوەیەک ی یەک لایەنە لە سەر بەرپرسیاریەتییە دەرەکییەکان تەرکیزیان هەیە .
بە ووتەی کرامپ - کارن باوئێر سەرەڕای ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئاڵمانیا یەکێک لە قۆتبگەلی ژێرخانی درووستکردن و لۆجیستیکی ناتۆ یە ، ئەم دامەزراوە و نیهادە بپ جیبەجێ کردنی ئەرکەکانی و دەستەەبەر کردنی ئەمنییەتی نیشتیمان ئامادەیی تەواوی نییە .
جگە لەمانە گشتگیری کۆرۆنا لاوازییەکان لە بواری " ژێرخانگەلی ناوخۆیی و داهێنەرایەتی بەرێوبەرایەتی " لە هێزە چەکدارەکانی ئاڵمانیا ی ئاشکرا کردووە .
هەربۆیە ئەم بەرپرسانە چاکسازیگەلێکیان لە ژێرخانی ناوخۆیی و ئامادەکارییەکانیان بە پەرلەمانی ئەم ووڵاتە پێشنیار کردووە . ئەوان هەروەها داواکاری تەشکیلکی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و شەورای ئەمنییەتی فیدڕاڵ لە وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا بوون .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە