وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل : دوای تەواوبوونی ئاگربەست بەوپەڕی تواناو هێزەوە دەست بە هێرشەکانمان دەکەینەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل : دوای تەواوبوونی ئاگربەست بەوپەڕی تواناو هێزەوە دەست بە هێرشەکانمان دەکەینەوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، راگرتنی پرۆسە سەربازییەکانیان بۆ ماوەیەکی کورتە و لە دوای تەواوبوونی ئاگر بەست بەوپەڕی هێزیانەوە دەست بە هێرش بۆ سەر کەری غەززە دەکەنەوە، تاوەکوو سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکەن و بزووتنەوەی حەماس لەناونەبەن راناوەستن.
یۆئاف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەانیدا رایگەیاند، راگرتنی هێرشەکانیان بۆ ماوەیەکی کورتە و لە دوای تەواوبونی ماوەی ئاگربەستە کاتییەکە بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە پرۆسە سەربازییەکانیان بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوام دەبێت، تاوەکو ئەو کاتەی ئامانجەکانیان دەپێکن، کە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس.
ئەوەشی خستەڕوو، ٢٤٠ بارمتە لە دەست هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس ماوە ، ئەوانیش قبووڵی ناکەن.
ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگر بەست لە نێوان غەززو و ئیسرائیل راگەێندرا، لە ئێستاشدا ئیسرائیل چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی ١٣ بارمتە دەکات و لە بەرامبەردا ٣٩ بارمتەی فەڵەستینیش رەوانەی غەززە دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە