وەزارەتی بەرگری ئێران لە زۆرینەى ناوچەکانی ئەو ووڵاتە سیستەمى بەرگرى مووشەکی جێگیر دەکات

 جێگری وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ووڵاتەکەمان لە ٥١ ناوچەدا سیستەمى بەرگرى مووشەکى بە مەبەستى وەڵامدانەوەى هەر هێرشێکى ئاسمانى جێگیر دەکات.

مەهدی فەرەحی، جێگری وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی بە میدیاکانى ووڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، ووڵاتەکەمان لە ٥١ ناوچەدا سیستەمى بەرگرى مووشەکى جێگیر دەکات، کە ئەو مووشەکانە دەتوانن شوێنی هێرشە بیانیەکان دیاریبكەن و چاودێری بكەن.

ئەو بەرپرسەى کۆماری ئیسلامی وتووشیەتى: لەئێستادا لەسەر ئاستى جیهان و ناوچەکە، شەڕەكان زۆر ئاڵۆز بوون، لەوانەش هێرشی ئەلیكترۆنی، بایۆلۆژی و تیشكی، ئەمانە جێگەی شەڕی كلاسیكیان گرتووەتەوە، هەربۆیە پێویستە ئێمەش ئامادەکارى تەواو بکەین.

هەروەها، ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زارى قادر ڕەحیم زادە، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی بڵاویکردووەتەوە، هێزەكانمان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەن لە هەموو ئاستەكانەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە