وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باڵاترین نیشانی وەزارەتەکەی دەکاتە دیاری برای ئەمیری قەتەر
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باڵاترین نیشانی وەزارەتەکەی دەکاتە دیاری برای ئەمیری قەتەر .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " بە مەشعەل بن حەمەد ئالی ثانی ، باڵیۆزی قەتەر لە ئەمریکا و زڕ برای ئەمیری قەتەر بە هۆی خزمەتە بێوێنەکانی ، نیشانی تایبەتی وەزارەتەکەی دەبەخشێتە ئەو
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەم نیشانەی بە مەشعەل بن حەمەد ئالی ثانی بەخشی .
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر ، ئەم نیشانە لە بەرزترین نیشانەکانە کە ئەمریکا بە بەرپرسانی ئەمریکی و بەرپرسانی ووڵاتی دۆست ی دەبەخشێت و دەیکاتە دیاری
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە