وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زانیاری دەربارەی تەقینەوەکەی دوێنێی کابۆل ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زانیاری دەربارەی تەقینەوەکەی دوێنێی کابۆل ڕادەگەینێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) راگەێندراوێکی دەربارەی زیانی تەقینەوەکانی دوێنێی کابوڵ بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردوە، چەندین سەربازیان لە تەقینەوەکانی کابولدا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، چەندین سەربازیان لە تەقینەوەکانی کابولدا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش دەڵێت، ١٢ سەرباز کوژراون و ١٥ـی دیکەش بریندارن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، هێرشە تیرۆرستییەکان رایان ناگرێت لەگواستنەوەی خەڵک و رزگارکردنیان لەکابوڵ، جەختیش دەکاتەوە، ئەرکەکەیان تەواو دەکەن.
لەوبارەیەوە، جۆن کێربی، ووتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە تەقینەوەی ئەمڕۆی نزیک فڕۆکەخانەی کابول دا بونەتە قوربانی. کێربی لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "کوژرانی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول پشتڕاست دەکەینەوە و ژمارەیێکی دیکەی سەربازانمان بریندار بوون."
هاوکات ژەنەراڵ کێنز مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "١٢ سەرباز کوژراون و ١٥ـی دیکەش بریندارن لە ئەنجامی دو تەقینەوە لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی." مەکێنزی ووتیشی، لە هێرشەکەدا ژمارەیەک سڤیلی ئەفغانی کوژران و برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان پێنتاگۆن، ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی کە "تۆڵە لە دەوڵەتی ئیسلامی بکاتەوە" لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە