وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فەرامنی جووڵاندنی دوو کەشتی شەڕی بۆ سەر ئێران کرد
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فەرامنی جووڵاندنی دوو کەشتی شەڕی بۆ سەر ئێران کرد
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فەرمانی کردووە بە جووڵاندنی دوو کەشتی جەنگی کەسیستەمی بەرگری مووشەکییان لەسەرە بۆ چەند پێگەیەکی دیاریکراو بۆئەوەی بەرگری لە ئیسرائیل بکەن لەکاتی ھێرشی ئێران دا بۆسەر ئەو ووڵاتە.
یووئاف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، بەھاوکاری و پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی ئێران کردووە.
ئێران لەھێرشکردنە سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئێران لە رێگەی ووڵاتانی عەرەبی یەوە پەیامێکیان ئاراستەی ئەمریکا کردووە و رایانگەیاندووە، ئەگەر واشینتۆن دەستوەردان بکات لە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ ، ھێزەکانی ئەمریکا لە ووڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و لە ھەموو رێگەکانەوە ھێرشیان دەکەنەسەر.
ئەم بابەتە 80736 جار خوێندراوەتەوە