وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن راهێنان بە سەربازانی ئۆکراین دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن راهێنان بە سەربازانی ئۆکراین دەکات
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لە دوێنێ هەینییەوە راهێنان بە سەربازانی ئۆكراین لە ئاڵمانیا دەستیپێکردووە، راهێنانەکەش لەسەر ئەو چەکانە دەبێت کە واشینتۆن رادەستی هێزەکانی حکوومەتی کیێڤی کردوە بۆ پاراستنی ووڵاتەکەی بەرامبەر هێرشەکانی رووسیا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەێنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، رایدەگەینن کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستیکردوە بە راهێنان بە سەربازانی ئۆكراین لە ئاڵمانیا، راهێنانەکەش لەسەر ئەو کەرەستە و سیستەمە سەربازییانە دەبێت کە ئەمریکا رادەستی ئۆکراینی کردوە.
ئەوەش هاتووە، راهێنانەکە درێژکراوەی راهێنانەکانی پێشووترە کە بەهێزەکانی ئۆكراین کراون لە ناوچە و کاتی دیکەی جیاوازدا، بەڵام راهێنانەکەی ئەمجارە چۆنیەتی بەکارهێنانی بنکەی راداری نوێ، زرێپۆش و بەکارهێنانی ئەو هاوکارییانە دەگرێتەوە کە رادەستی ئەو ووڵاتە کراون.
پێشتر، سێرگی لاڤرۆڤ وهزیری دهرهوهی رووسیا رایگهیاندبوو، ههر كاروانێكی هاوكاری روونببێتهوه هاوكاری سهربازیان بۆ ئۆكراین ههڵگرتووه ئهوا مافی ووڵاتهكهیانه بیكهنه ئامانج، زیادبوونی پێشكهشكردنی هاوكاری سهربازیش به ئۆكرانیا بههیچ شێوهیهك یارمهتی بهرهو پێشچوونی گفتوگۆكانی لیژنهی دانووستانكاری ووڵاتهكهی و ئۆكراین نادات.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە