وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : ڕژیمی ئێران بە پڕچەک کردنی قەبیلەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوان لە دژی ئەمریکا هانددەدات
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : ڕژیمی ئێران بە پڕچەک کردنی قەبیلەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوان لە دژی ئەمریکا هانددەدات .
وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێی ڕاپۆرتێکی هەواڵگری و زانیاری لە چالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران و ڕژیمی بەشار ئەسەد بۆ بەدیهێنانی پەیوەندی لەگەڵ قەبیلە خۆجەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە هەواڵیدا کە بە ئامانجی بەدیهێنانی نائارامی ، و قەرەباڵغی و بێسەروبەری و لاوازکردنی هەژموونی ئەمریکییەکان لەو ناوچەیەا ئەنجام دەدرێت .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕژیمی ئێران هەوڵ دەدات تاکوو بە دزەکردن لە نێوان قەبیلەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوان بۆ هێرش کردن لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هانبدات
ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ ڕاپۆرتێکی دیکە لە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەربارەی هەوڵی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی خۆی لە بنکەیەک لە ناوەندی حەلەب بە ئامانجی گەمارۆدانی هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک ی ژێر پاڵپشتی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرامبەری هەیە .
هاوپەیمانی نێادەوڵەتی بۆختان و قسە و قسەڵۆکەکان پەیوەندی بە دزیکردنی نەوتی سووریا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاییەوە بە درۆ خستەوەو جەختی کردەوە کەسانێک لە پشتی ئەم درۆ و دەلەسانەوە ڕاوەستاون کە بۆ هەڵگیرساندنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی سووریا دژ بە هێزەکانی ئەمریکا و سووریا ی دیمۆکراتیک هەوڵ دەدەن
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە