وەزارەتی بەرگری بەریتانیا : هێزەکانی ووڵاتەکەمان بە یەکجاری خاکی ئەفغانستان یان بە جێهێشت

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی بەرگری بەریتانیا : هێزەکانی ووڵاتەکەمان بە یەکجاری خاکی ئەفغانستان یان بە جێهێشت

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند:" ئێوارەی رۆژی شەممە دوایین کاروانی هێزەکانیان کابۆلی پایتەختیان بەجێهێشت ئەوەش دوای ١٥ رۆژ لە دەستپێکردنی خێرای پڕۆسەی گواستنەوە و دەرچوون لە ئەفغانستاندا.

بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کە ئەرکی چۆڵکردنەکەی ئەفغانستان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کۆتایی دێت و سوپاکەی دەتوانێت هەر "هاووڵاتییەکی ئەفغانێکی شیاو بگوازێتەوە" بۆ گەشتکردن جگە لەو کەسانەی کە توانیویانە بچنە ناو فڕۆکەخانەکەوە.

هێزەکانی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری لە شەڕی دژ بە تاڵیان کردوە و لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٥٠ سەربازی بەریتانی لە ئەفغانستان کوژراون.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە