وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی ووڵاتەکەی بە دەستی پەکەکە ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی ووڵاتەکەی بە دەستی پەکەکە ڕادەگەینێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی فێبریوەری ٢٠٢١ ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوى کردەوە : سەربازێکی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نینۆکى هەڵۆ ـ ٢، لە شەڕ و پێکدانێکدا لە ناوچەی چیای گارە لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) برینداربووە.
هەروەها هەر بە پێ ئەم هەواڵە ڕاگەیندراوە کە ئەم سەربازە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە وێڕای هەوڵەکان نەتوانراوە رزگار بکرێت و کوژراوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە