وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا : لە بەر ئۆکراین ناکەوینە شەڕ لەگەڵ ووڵاتێک کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا : لە بەر ئۆکراین ناکەوینە شەڕ لەگەڵ ووڵاتێک کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە .

 وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەورووپا و ئەمریکا بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ لەغەل ڕووسیا ناکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە ووتنی ئەوەی کە بەرپرسیاریەتی ناتۆ پاڵپشتی کردن لە ئەندامانی خۆیەتی و ئۆکراین یش ئەندامی ناتۆ نییە ، جەختی کردەوە فەڕەنسا هەوڵ دەدات هێرشی مەترسیداری ڕووسیا ڕابگرێت .

وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا هەروەها ووتی : هیچ کەس لە ئەورووپا و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادا نیازی ڕۆیشتنیان بەرەو شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەل ڕووسیا نییە ، ئیمە داواکاری کۆتایی پێهێنان بەم هێرشە مەترسیدارەیە لە خێراترین کاتی پێویست دا .

پارلی ووتی : ئامانجی سەرەکی ئێمە لە ئێستادا گەیشتنمان بە ئاگربەسە بە شێوەی بەپەلە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دا .

 ئەو لە ووڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەوەی کە ئایا پاریس هێز دەنێرێتە ئۆکراین ووتی : ئێمە لە دژی ڕووسیا شەڕمان ڕانەگەیاندووە ، ڕووسیا هێزی ئەتۆمی هەیە و ووڵاتانی ناتۆ داواکاری شەڕی ئەتۆمی نین .

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە ئاماژەدان بەوەی کە چەکی ئەتۆمی چەکی هێڵەرەوەیە و نابێ کەڵکی لێوەربگیرێت ڕایگەیاند : سەرەکیترین گرینگی بۆ فەڕەنسا و ناتۆ دەستەبەر کردنی ئەمنییەتی ووڵاتانی ئەندامە بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و ئۆکراین یش ئەندامی ناتۆ نییە .

پارلی ووتی : فەڕەنسا چەکی بەرگری خستووەتە بەر دەستی کیێڤ دۆخێکی مەترسیدارە و فەڕەنسا داواکاریگەلێکی لە لایەن ئۆکراین ەوە لەمبارەیەوە بە دەست گەیشتووە و ئێمە لە حاڵی پێداچوونەوە و ووڵامدانەوەین


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە