وەزارەتی بەرگری ڕووسیا : ئۆکراین ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی پریدێنستۆریا دەستپێکردووە
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ڕووسیا : ئۆکراین ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی پریدێنستۆریا دەستپێکردووە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە کییف ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی پریدێنسترۆیای تووندتر کردووە .
وەزارەتی بەرگری فێدراسیۆنی ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاند کە کییف ئامادەکاری بۆ ئەم داگیرکارییەی تووندتر کردووەتەوە .
بە پێی داتاکانی ئەم وەزارەتخانەیە داگیرکاری ئەرتەشی ئۆکراین بۆ سەر کۆماری مۆڵداڤیا لە ووڵامدانەوەیەک بەو شتەی کە هێرشی سەربازی ڕووس لە ناو خاکی ئەو پارچەیەوە ئەنجام دەدرێت . ئەم دامەزراوەیە کە لە ئێستادا لە نزیکی سنوورەکانی ئۆکراین و پریدێنسترۆیا کۆبوونەوەیەکی بەرچاوی نەفەراتی سەربازی و کەرەستە و کەل و پەلی نیزامی و سەربازی لە بەشە جیاوازەکانی ئۆکراین تۆمار کراوە .
هەر لە سەر ئەم بابەتە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی کردووەتەوە کە جێبەجێ کردنی نەخشەی هەڕەشەئامێزی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ داگیرکردنی پریدێنتترۆیا بە شێوەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕووسیا کە لەوێن و بە شێوەی یاسایی بوونیان هەیە ، لەگەڵ مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بەرەوڕوو دەکاتەوە .
لە هەمان حاڵدا ئەم وەزارەتخانەیە جەخت دەکاتەوە کە سەربازانی ڕووس بە شێوەیەکی عاقڵانە و ڕێک و پێک بەرامبەر بەم هەڕەشەیە لە حاڵی ئامادەکاری لایەنی ئۆکراینی کاردانەوەیان دەبێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە