وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکراینی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...   وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکراینی ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری رووسیا 31 هێرشی گرووپی بۆ سەر ئامانجەکانی کۆمەڵگەی سەربازی-پیشەسازی ئۆکراین راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی هەفتەی ٣١دا، کۆمەڵێک چەکی زۆر هەستیار و دەقیق، لەنێویاندا چەکی دوور مەودا و دەریایی، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی ئامانجەکانی کۆمەڵگەی سەربازی-پیشەسازی ئۆکرانیا ئەنجامدراون.
توانای بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی درووستکردن و چاککردنەوەی فڕۆکە، ناسینەوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستەمگەلی مووشەکی و ڕاکێتی سیستەمی مووشەکی فرە هەڵدانی زیانیان بەرکەوت.

پێشتر ڕووسیا یاداشتێکی بۆ ناتۆ ناردبوو بۆ ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە هەر بارێک کە چەکی بۆ ئۆکراین تێدابێت، دەبێتە ئامانجێکی یاسایی بۆ رووسیا. وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، وڵاتانی ناتۆ بە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا "ئاگر دەکەن". دیمیتری پێسکۆڤ، سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی فیدراسیۆنی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە پەمپکردنی ئۆکراین بە چەکی رۆژئاوا یارمەتی سەرکەوتنی دانوستانەکانی رووسیا -ئۆکرانیا نادات و کاریگەری نەرێنی دەبێت.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە