وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبوون و گیان لەدەستدانی تایبەت بە كۆرۆنا ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبوون و گیان لەدەستدانی تایبەت بە كۆرۆنا ڕادەگەێنێت

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبوون و گیان لەدەستدانی تایبەت بە كۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، هەزار و ٣٤٧ تووشبووی نوێی ئەو ڤیرووسە هەیە.

بەگوێرەی راگەێندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی عێراق، ژمارەی نوێ تووشبوان بە كۆرۆنا هەزار و ٣٤٧ كەسە و ئەوەش كەمبوونەوەیەكی بەرچاوەی پێوەدیارە بەراورد بە ئامارەكانی پێشوو.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەزار و ٩٣٠ تووشبووی پێشوو پەتاكەیان پەڕاندوە، ٢٣ تووشبوو بەهۆی هەمان ڤیرووسەوە گیانیان سپاردوە.
كۆی گشتی ئاماری تووشبوان لە سەرتاسەری عێراق ئێستا ٥٧٢ هەزار و ٦٠٠ حاڵەتە، تێكڕاش ٥٠٣ هەزار و ٨٩٧ تووشبوو چاكبوونەتەوە و ١٢ هەزار و ٥٤٩ تووشبوو گیانیان سپاردوە.


ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە