وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بلاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بلاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی رایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵێک بڵابوەتەوە کە نەخۆشێک لەنەخۆشخانەیەکی تایبەت لەشاری هەولێر بەهۆی ئەوەی پارەی چارەسەری نەداوە ڕێگەی پێنەدراوە بچێتە دەرەوە، وەزارەت لەسەر ڕووداوەکە لیژنەیەکی رەوانەی نەخۆشخانەکە کردوە و بەدواداچوونی ووردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەکیش ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر.
د. ئاسۆ حەوێزی، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، "سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆكراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر و ڕێگە نەدراوە دەربچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە درووست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندرووستی، لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردوە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە".
ئەوەش هاتووە، "جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاووڵاتیان و دام و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندرووستی ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندووقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین 07508169991 و 07714448100 ".
ئەمڕۆ سێشەممە لەچەند دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکرایەوە و باس لەوەکراوە، نەخۆشێک لەنەخۆشخانەیەکی تایبەت لەشاری هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و لەبەر نەدانی پارەی چارەسەرکردنەکەی، ڕێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە و کەس و کاری نەخۆشەکە لەسەر رووداوەکە داوای هاوکاری لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە