وەزارەتی تەندرووستی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه و داوای له‌هاووڵاتیان كرد، خۆڕاگر بن و پابه‌ندی ڕێنمایییه‌كانی ته‌ندرووستی و ژینگه‌پارێزی و سه‌لامه‌تی خۆیان و منداڵه‌كانیان بن، به‌رده‌وام بن له به‌ستنی ماسك و دوربن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كوردستانیان و هه‌موو كوردێكی دڵسۆز له جیهان به‌گشتی و پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و تایبه‌ت له خوشك و برایانی هاوكارانمان له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و فه‌رمانبه‌رانی دام وده‌زگاكانی ته‌ندرووستی ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی خۆشی و شادی و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موان.
راشیگه‌یاند، نه‌ورۆز هه‌روه‌ك چۆن هاتنی به‌هار و نوێ بوونه‌وه‌ی سروشته، بۆ گه‌لی كوردستان مانا و مژده‌ی ژیان و هێما و سەمبۆلی ئازادیخوازی و ڕاپه‌رین و سه‌ركه‌وتن بوه، هیوادارین به‌هه‌مانشێوه ببێته مایه‌ی سه‌لامه‌تی و رزگاربوونی مرۆڤایه‌تی له‌و په‌تا جیهانیه‌ی ئێستا و خۆشگوزه‌رانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ هه‌موان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن خۆڕاگر بن و پابه‌ندی ڕێنمایییه‌كانی ته‌ندرووستی و ژینگه‌پارێزی و سه‌لامه‌تی خۆیان و منداڵه‌كانیان بن، به‌رده‌وام بن له به‌ستنی ماسك و دووربن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ، به بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك و گومانێكت، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی پشكنین و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و به ماسكه‌وه له كه‌سی به‌رامبه‌رت دوور بكه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌رده‌وامبین له جه‌نگی دژی ڤیرووسی كۆڕۆنا به پاڵپشتی ھه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبوونی ھه‌موان به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە