وەزارەتی تەندرووستی ڕاگەێندراویکی گرینگ بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی ڕاگەێندراویکی گرینگ بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە ھاوڵاتییان دەكات، ئەگەر گومانی ھەبوونی نیشانەكانی كۆرۆنایان ھەیە یان بەركەوتەی تووشبووانن پشكنینی كۆرۆنا بكەن.
لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی تەندرووستی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤیرووسی کۆرۆنا "زۆر گرینگە بۆ زوو دەستنیشان کردن و وەرگرتنی چارەسەر و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار."
ھەروەھا وەزارەتی تەندرووستی ناونیشانی ھەموو تاقیگەكانی كۆرۆنای لە شار و شارۆچكەكان بڵاوكردەوە و تكا لە ھاووڵاتییان دەكات پشكنین بكەن.
دەقی ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی:
هاووڵاتی بەڕێز ...
ئەگەر گومانی بوونی نیشانەت هەبوو یان بەرکەوتەی تووشبوانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەورووبەرت، بەبێ دو دڵی پشکنینی ڤیرووسی کۆڕۆنا بکە.
پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤیرووسی کۆڕۆنا زۆر گرینگە بۆ زو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
تکایە پشکنین بکە لە یەکێک لەم تاقیگانەی (حکوومی) خوارەوە کە پشکنینی ڤیرووسی کۆرۆنای لێ ده‌کرێت له کەرتی گشتی (حکوومی):
پارێزگای هه‌ولێر:
نەخۆشخانەی فریاکه‌وتنی ناوه‌ند/ سه‌نته‌ری شار.
نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.
تاقیگه‌ی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سه‌نته‌ری شار.
بنکەی تەندروستی مەلا فندی/ سه‌نته‌ری شار.
بنکه‌ی ته‌ندروستی زانکۆ/ بۆ سه‌فه‌رکردن/ سه‌نته‌ری شار.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ سەنتەری شار.
سۆران/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
شه‌قلاوه/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
بارزان (نه‌خۆشخانه‌ی بلێ).
پیرمام/ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام.
چومان/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
پارێزگای سلێمانی:
کلینیکی عەلی ناجی/ سەنتەری شار.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
کلینیکی شەهید سیف ا‌لدین/علی کمال/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ/ سەرچنار
نەخۆشخانەی شار/سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی د.جمال/ سنتەری شار.
نەخۆشخانەی هیوا/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید هێمن/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبون/سەنتەری شار.
ده‌ربه‌ندیخان/ ن. شەهید تۆفیق.
چەمچەماڵ/ تاقیگەی ناوەندی.
پارێزگای دهۆک:
بنکەی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
نه‌خۆشخانەی ئازادی/ سه‌نته‌ری شار.
نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن/ سه‌نته‌ری شار.
نه‌خوشخانەی هـێڤي منداڵان/ سه‌نته‌رى شار.ش
بنکەی کاڤین/ بۆ سەفەرکردن/ سەنتەری شار.
ئاکرێ/ نەخۆشخانەی گوڵان.
بەردەڕەش/ بنکەی تەندروستی خازر.
شێخان/ نه‌خۆشخانەی شێخان.
سیمێڵ/ بنکەى ته‌ندروستى گوڵان.
زاخۆ/ نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن.
ئامێدی/ نه‌خۆشخانەی ئامێديى.
فیشخابور/ بنکەی فيشخابوری سنوریی.
سەرزێڕی/ بنکەی سه‌رزێڕێ ی سنوریى.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه.
گه‌رمیان:
نەخۆشخانەی قەڵا.
ڕاپه‌رین:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ڕانیه.
کۆیه:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی کۆیه.
وەزارەتی تەندروستی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە