وەزارەتی تەندرووستی ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی فه‌رمی مردن به‌نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له سلێمانی تۆماركرابێت و راشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌سێك كه به‌نه‌خۆشی دڵ مردووه، گومانێك هه‌یه نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌شی هه‌بووبێت.
د.ئاسۆ حه‌وێزی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هاوڵاتیه‌ك دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له ١٠ رۆژ له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی مردوه، گومانی لێده‌كرێت هه‌ڵگری نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش بێت، به‌ڵام ئه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه به‌هۆی وه‌ستانی لێدانی دڵه‌وه مردووه و نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه.
وتیشی، "لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی دیاری بكرێت ئه‌و كه‌سه به نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش مردووه یاخود نا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه راگه‌ێندراومان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ته‌ندرووستی سلێمانی قسه‌ی كردوه و ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندوه، "حاڵه‌ته‌كه گوماناوی بوه، چوونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستەمی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت تووشی كه‌ڕووی ره‌ش بن"، به‌ڵام مردن له ناسڕیه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حاڵه‌تی دیكه هه‌بێت.
د. ئاسۆ حه‌وێزی ئاشكراشیكرد، تاقیگه‌مان نیه بۆ دیاریكردنی ته‌واوه‌تی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ت هه‌بێت ده‌توانرێت بناسرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە