وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دەدات
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند ، ئەو ووڵاتانەی کە چەک و تەقەمەنی بە ڕووسیا بدەن گەمارۆ دەدرێن .
والی ئادیمۆ ، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند : واشینتۆن " ئارەزوومەند و توانایی هەیە " گەمارۆگەلێک لە دژی کەس ، کۆمپانیاگەل و ووڵاتانێک کە چەک و تەقەمەنی ڕادەستی ڕووسیا دەکەن یا خود کە کۆمەڵەی سەربازی – پیشەسازی ئەم ووڵاتە لە گیرە و کێشەی تێکهەڵچوونگەلی ئێستا لە ئۆکراین پاڵپشتی دەکەن ، بسەپێنێت .
نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری لە حاڵی دەرکردنی فەرمانێکی کارپێکراوە لەمبارەیەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە