وەزارەتی دارایی عێراق هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی عێراق هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەینێت
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق سووربوونی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستكاری نه‌كردنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی دووپات ده‌كاته‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت : بۆ دۆخی ئێستا ١٣٠ هەزار دینار به‌رامبه‌ر به ١٠٠ دۆلار گونجاوه.
عه‌بدۆلهادی سه‌عداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند : گۆڕانكاری له به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش به راوێژ له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت و ئه‌و بانكه‌ش هیچ لاری نیه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ درووست نابێت، به‌ڵام تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی سووربوونی خۆی له‌سه‌ر رێگریكردن له‌گۆڕانكاری به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دووپات ده‌كاته‌وه.
ووتیشی،" بۆ دۆخی ئێستای عێراق، ١٣٠ هەزار دینار به‌رامبه‌ر به ١٠٠ دۆلار گونجاوه و ده‌كرێت كاریگه‌ری كه‌می له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاووڵاتیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من، چوونكه نرخی كاڵا و پێداویستی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردوه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە