وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...     وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٥ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (٤) بە پێی میکانیزمی مانگی پێشو، واتا بە لێبڕینی مووچەی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% بۆ پلە باڵاکان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە،  رۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٥ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (نیسان/٤) دەکرێت و لەماوەی هەفتەیەکدا و لە رۆژی ٢٩ی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

بەپێی راگەێندراوەکەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە هەمان میکانزمی پێشوو دەبێت، واتا بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% بۆ پلە باڵاکان.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە