وەزارەتی دارایی و ئابووری زانیارییەک دەربارەی داواکردنی لیستی مووچەی ٣ مانگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری زانیارییەک دەربارەی داواکردنی لیستی مووچەی ٣ مانگ بڵاو دەکاتەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، داواکەی وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ی ئەمساڵ و مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢١ بۆ دابەشکردنی مووچە نیە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت : "داواکردنی لیستی مووچەی سێ مانگ لە گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی نیە بەڵکوو ئامادەکارییە بۆ ئەوەی هەرکاتێک مووچە هەبوو دابەش بکرێت".
ئەمە لە حالێکدایە کە شەوی ڕابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووە سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیر دارایی و ئابووری، ئاگاداری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومی بكرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی (١١ و ١٢)ی ٢٠٢٠ و مانگی یه‌ك-ی ٢٠٢١.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، لیستی موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌هه‌مان رێژه‌ی لێبڕینی ٢١% ده‌بێت و بۆ مووچه پله تایبه‌ته‌كانیش به‌رێژه‌ی ٥٠% به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت.
تاوه‌كوو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (تشرینی دووهه‌م/١١)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیاری نه‌كراوه، به ووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش دیارنیە کەی دەست بەدابەش کردنی مووچە دەکرێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە