وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە خانەنشینی فەرمانبەران بڕیارێکی گرینگ دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە خانەنشینی فەرمانبەران بڕیارێکی گرینگ دەردەکات
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەسپاندنی تەمەنی راستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت و کار بە هیچ راستكردنەوەیەكی داد و کارگێڕی ناکرێت کە پاشان دەردەچێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەدوایین نووسراوی خۆیدا کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی واژووی لەسەر کردوە، رێنمایی نوێ سەبارەت بە خانەنشینی فەرمانبەران لەسەرجەم دام ودەزگاکانی حکوومەت دەرچووە.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی:
پاڵپشت بە ماددە ٢٥ی یاسای خانەنشینی یەكگرتو ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦، چەسپاندنی تەمەنی راستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت، یان تەمەنی دەچەسپێت و كار ناكرێت بە هیچ راستكردنەوەیەكی داد، یان كارگێڕی كە لە پاشان دەردەچێت.
پاڵپشت بە لیژنەی پێداچونەوە بە رێنماییە داراییەكان و پاڵپشت بە نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی ئەو رێنماییە دەركرا.
بەگوێرەی رێنماییەکانی حکوومەتی هەرێم ئەگەر كارمەندێك ٦٣ ساڵ تەواو بكات، دەبێت مامەڵەی خانەنشینی بۆ بكرێت و بە پێچەوانەوە هەر پارەیەكی زیادە وەربگرێت بە نایاسایی ئەژمار دەكرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە