وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆشداری دەداتە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان

پەیامی کورد      ...  وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆشداری دەداتە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆشداری دەداتە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان و رایدەگەێنێت جەخت لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوێکیان دەکەنەوە کە تایبەتە بە ناردنی تەرازوی پێداچوونەوەی ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی 2020، هەر وەزارەتێک یاخود فەرمانگەیەک پابەند نەبێت بە ناردنی تەرازوی پێداچوونەوەی ژمێرەی کۆتایی، گشت خەرجییەکانیان رادەگیرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژووی ئاوات جەناب نووری لەسەرە و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتی کردوە، تیایدا هاتووە، "جەخت لەسەر ناوەڕۆکی نوسراومان ژمارە (1359) لە 24-2-2021 کە تایبەتە بە ناردنی تەرازوی پێداچوونەتەوەی ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی 2020".

وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لەوەزارەتەکان کردوە بە زووترین کات تەرازوی پێداچوونەوە بۆ ماوەی ژمێرەی کۆتایی 2020 بۆ رەوانە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر وەزارەتێک یاخود فەرمانگەیەک پابەندنەبێت بە ناردنی تەرازوی پێداچوونەوەی ژمێرەی کۆتایی، گشت خەرجییەکانیان رادەگیرێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە