وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ناوى ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاشكرا دەکات كه سبه‌ی مووچه‌ى ئەم مانگە وه‌رده‌گرێت
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان له وه‌زاره‌تى داراییه‌وه سبه‌ی سێشه‌ممه ته‌نها مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه " دیوان " دابه‌شده‌كرێت.
بە پێی زانیارییەکان هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كراوه به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى یه‌كه‌كانى ٧٠و ٨٠ى هێزى پێشمه‌رگه، له‌كاتێكدا مووچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه دابه‌شكراوه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دابین ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌مڕۆوه وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى مووچه كردوه‌و ئه‌مڕۆ ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى مووچه‌ى پێدراوه.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر لیستی مووچەی مانگی ١٠ی وەزارەت و فەرمانگەکان بێ لێبڕین ئامادەكراوهو چاوەڕوانی ناردنی فەرمانی خەرجکردنین لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.
هەروەها فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى ١٠ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رایگەیاندبوو "بڕیارە لەکاتێکی نزیکدا تەمویلی ٢٠٠ ملیارەكە لەبەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بکرێ".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە