وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، كێشەی سندووقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەی لێ خەرج دەكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەی لێ خەرج دەكەن، ڕێژەی 2% پەیوەندی بە سندووقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی  بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی " كاك عەبدۆلڕەحمان " و بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی " د. سەباح " ڕێكەوتوون، كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكوو ساڵانی پێشوو.

وەزارەتی دارایی و ئابووری باسی لەوەشکردوە، "كێشەی سندووقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابووری لێی بەرپرسیار نییە".

لەبارەی کێشەی (بدل عیادات) لە نەخۆشخانەی هیوا وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، "لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی(بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بەبێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبوبێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندرووستیەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە. 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە