وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە مووچە بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە مووچە بڵاو دەکاتەوە
وهزارهتى دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان، روونكردنهوهیهكی سهبارهت به مووچهی ههریهك لهبهرێوبهرایهتیهكانی بهنداوهكانی ههرێم و رهگهزنامه بڵاوكردهوه.
دهقی روونكردنهوهكهی وهزارهت:
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە بەڕێوبەرایەتییەكانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان. بە پێوستمان زانی بۆ هەموو لایەك ڕوون بكەینەوە كە:
1- كۆی گشتی تەمویلی (پارەداركردنی) پێویست بۆ مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت.
2- لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكوومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچەخۆری ڕەگەزنامەی هەرێمی ناردووە.
3- ئەو پارەیەش نزیكەی 25%ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات. واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم موچەخۆرانە تەنیا دەتوانرێت موچەی یەك مانگی پێ دابین بكرێت.
4- سەرەڕای ئەمەش هەریەك لە مانگەكانی10- 11-12 ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و ڕەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت.
5- بەدەر لەوانەش مانگی ڕابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بێ لێبڕین، موچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە.
6- لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوبەراتیانە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە