وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بەرلین بانگهێشت کرد
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بەرلین بانگهێشت کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیک و بە گێڕانەوەی ئیسنا " کەنالێ فەرمی ئێرانی " ، حکوومەتی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە بە بیانووی هەوڵی تاکێک بۆ ئاگردان لە کەنیسەیەک لە ساڵی ٢٠٢٢، باڵیۆزی ئێرانی لە بەرلین بانگهێشت کرد.
بەرلین بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەم کەسە ئێرانی - ئاڵمانییە بە هاوکاری تاران ئەم چالاکییەی داڕشتووە.
لە مانگی کانوونی دووەمدا ئەم کەسە بە بیانووی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەیەک لە شاری بۆخم بە ٢ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی سزادرا.
لە حوکمی دادگای دوسێلدۆرفدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەم هێرشە بە هاوکاری "دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئێران" پلانی بۆ دانراوە.
ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا دەڵێت، دوای وەرگرتنی بڕیارە نووسراوەکە نوێنەری ئێرانی بانگهێشت کردووە.
ئەم بابەتە 10632 جار خوێندراوەتەوە