وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە دامەزراندنی ناوەندێک بە ناوی قاسم سلێمانی کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە دامەزراندنی ناوەندێک بە ناوی قاسم سلێمانی کاردانەوەی نیشان دا
بە پێی هەواڵەکان وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە تەرخان کردن بوودجەیەکی پێشنیار کراو لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بۆ دامەزارندنی بۆنیادێکی نێودەوڵەتی بە ناوی قاسم سلیمانی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران
لە کاردانەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دا هاتووە تێرۆریست قاسم سلێمانی تەنانەت دوای مردنی گیرفانی خەڵکی ئێران بەتاڵ دەکات . ٨٠٥ میلیارد تمەن بوودجەی ئەو ووڵاتە بۆ دامەزارندنی بۆنیادێک بە ناوی ئەوەوە تەرخان دەکرێت
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دامەزراندنی شوێنێک بە ناوی "بۆنیادی قاسم سلێمانی" کە کچەکەی ئەو بەرپرسە نیزامییە بەڕێوبەرایەتی دەکات، بڕی ٨.٥ میلیارد تمەن بوودجەی بۆ تەرخان دەکات.
لە لایەحەی بوودجەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کە پەرلەمانی ئێران پەسندی کردووە، ئەو بۆنیادە ئەو بوودجە گەورەیەی بۆ دابین کراوە.
ئەو دامەزراوەیە لەلایەن "زەینەب سلێمانی" کچی "قاسم سلێمانی" فەرماندەی پێشوو و کوژراوی سوپای قودس بەڕێوە دەبردرێت. ئامانجی ئەو بۆنیادە "پەرەپێدانی مەکتەبی قاسم سلێمانی" ڕاگەێندراوە.
"زەینەب سلێمانی" لەگەڵ کوڕی "هاشم سەفیەدین" جێگری بەڕێوبەری حیزبوڵڵا هاوسەرگیری کردووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە