وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕای وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشت کرد
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕای وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشت کرد .
لە بەرەدوامی هەوڵە دیپلۆماتییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ چارەسەرکردنی دەستبەسەرداگرتنی باری کەشتی ژێر حۆکمڕانی ئێران لە ئاوە کەنارئاوییەکانی یوونان کە بە فشار و دەستوەردانی دەوڵەتی ئەمریکا لە حاڵی ئەنجامدانە ، بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە تاران ، لە نەبوونی باڵیۆزی ئەم ووڵاتە لە لایەن بەڕێوبەری گشتی ئەمریکایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بانگهێشت کرا و ئەو پەڕی نیگەرانی و ناڕەزایەتی تووندی ووڵاتەکەی بەرامبەر بە بەردەوامیدان بە پێشێڵکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی مافی دەریاکان و کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە تایبەتی ئەساسی ئازادی کەشتیڕانی و تیجارەتی ئازادی نێودەوڵەتی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ، راگەیاند و لە سەر چارەسەرکردنی بەپەلەی دەست بەسەرداگرتنی کەشتی و بارە نەوتییەکەی جەختی کردەوە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە