وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی هۆشداریدا ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هێرشی نیزامی و سەربازی لە بەرامبەر ئەمریکا ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...     وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی هۆشداریدا ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هێرشی نیزامی و سەربازی لە بەرامبەر ئەمریکا ڕاگەیاند

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دەربارەی هەر هەنگاوێکی سەربازی و نیزامی لەناکاوی ئەمریکا ، ئامادەی هەرجۆرە پیلان و سێناریۆیەکین .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید خەتیبزادە ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٠ ڕایگەیاند بە گرینگیدان بە کێشە و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئێران بۆ هەرجۆرە سێناریۆ و پیلانیک ئامادەیە .

ئەو هەروەها ووتی : ئێمە وەکوو دەوڵەتێک بۆ هەر سێناریۆ و پیلانێک ئامادەیی مان هەیە . بیر لە هەموو جۆرە سیناریۆیەک دەکەینەوە و بۆ هەر یەکیکیان ووڵامێکی بەجێ مان هەیە . هیوادارین لەم بوارەدا کۆشکی سپی دەست هەڵبگرێت و هەر هەنگاوێک کە دەینێت میراتێکی خراپتر لە بیرەوەرییەکاندا لە خۆی بە جیدەهێڵێت .

ئەمە لە حالیکدایە کە  پێشتر بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی کووەیتی ئەلقۆبس لە زاری سەرچاوەگەلی ئێرانی و هەندێک سەرچاوەی نهێنی کە سوپای پاسداران " سوپا ، بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران " مووشەکگەلی کورت مەودا و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانیان لە عێراق جێگیر کردووە 

 بەووتەی سەرچاوەکان ، مووشەکگەلی ئارش کە مووشەکگەلی هێدایەت کراوی کورت مەودایە بە دیقەیەکی زۆر بەرزەوە گواستراونەتەوە عێراق ، مووشەکگەلی ئارش سەر بە هێزەکانی ووشکانی و زەوینی سوپای پاسداران ە . دەربارەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ، سەرچاوەکان دەڵێن کە ئەوان لە ئێران بەرهەم هیندراون و لە دامەزراوەگەلێکی تایبەتدا پارێزراون لە پارێزگاکانی باشووری عێراق دا دانراون و بەم زووانە کەڵک یان لێوەردەگیرێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە