وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا :  ئێران بۆ ئەشکەنجەی بەندکراوان کارەبای لە دژی ئەندامانی زاوزێی ئەوان بەکارهێناوە

پەیامی کورد      ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا :  ئێران بۆ ئەشکەنجەی بەندکراوان کارەبای لە دژی ئەندامانی زاوزێی ئەوان بەکارهێناوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە مافی مرۆڤ، سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند : بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بەشدارن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکوو لە سووریاش لەڕێگەی پشتیوانییە سەربازییەکانیەوە بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا و هێزەکانی حیزبۆڵڵا، لە عێراقیش لەڕێگەی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، لە یەمەنیش لەڕێگەی حوثییەکانەوە بەشدارن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ".

سەبارەت بە ئەشکەنجەی نێو بەندیخانەکانی ئێرانیش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، لە بەندیخانەکانی ئێراندا چەندین جۆر ئەشکەنجە پەیڕەودەکرێت، وەکوو بێبەریکردنی بەندکراوەکان لە خەو، هێشتنەوەیان بە هەڵواسراوی بۆ ماوەیەکی زۆر، لێدان بە کارەبا،  لێدانی کارەبا لە ئەندامی زاوزێ، سووتاندنی بەشەکانی جەستە و لێدانی تووند و قورس ، هەروەها هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و تاقیکردنەوەی پاکیزەیی ژنانیش لەنێو بەندیخانەکاندا جۆرێکی دیکەی ئەشکەنجەیە کە لە بەندیخانەکاندا ئەنجام دەدرێن.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە