وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : بایدن هێزی سوپای قودسی سوپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەزانێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : بایدن هێزی سوپای قودسی سوپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەزانێت
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر شناسایی هێزی قودسی سوپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی " جەختی کردووەتەوە .
جالینا پۆرتێر لە ووتەبیژانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان لەگەل سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە دەربارەی هێزی سوپای قودسی سوپای پاسداران یش هاوڕان .
ژەنەڕاڵ مارک میلی ، سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە ووتارێکدا لە کۆنگرە ووتی کە بە دەرهێنانی ناوی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان دژبەرە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، میلی لە دانیشتنەکەدا لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی کاروباری سەربازی سێنای ئەمریکا ووتی : " من لەو باوەڕەدام کە هیزی قودسی سوپای پاسداران گرووپێکی تێرۆریستییە و پاڵپشتی لە دەرهێنانی ئەو لە گرووپە تێرۆریستییەکان ناکەم .
ژەنەڕاڵ میلی هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەمە " بیروباوەڕی کەسی ئەوە " و نیشاندەری هەڵوێستی فەرمی دەوڵەتی ئەمریکا نییە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە