وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵڕۆژی لە دایکبوونی گەورە بیرکاریزانی جیهان پیرۆز دەکات

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵڕۆژی لە دایکبوونی گەورە بیرکاریزانی جیهان پیرۆز دەکات  .

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی دوو پەیامی جیاواز لە لاپەڕەی فەرمی فارسی زمانی خۆیدا لە تویتەر ساڵڕۆژی لە دایکبوونی مەریەم میرخانی زادە ، بیرکاریزانی بەناوبانگی ئێرانی کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا کۆچی دوایی کرد پیرۆزبایی کرد و هیوای خواست کە بە بەدی هێنانی پەیوەندی ئاشتی یانە لە نێوان ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکان لە داهاتوودا ، مەودای هاوکاری هەڵکەوتووان و زانایانی هەر دوو ووڵات یش دەستەبەر بکرێت .

مەریەم میرخانی زادە مامۆستای زانکۆی ستەنفۆردی ئەمریکا و تەنیا ژنی جیهان ییە کە براوەی مەداڵیای فیڵدز لە سەر ئاستی هەموو جیهان دا کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵی دا بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد و لە ئەگەری بەردەوام بوونی لە ژیاندا ئەوە ئەمڕۆ دەبوایە ٤٣ هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی جەژن بگرێت .

یەکەمین پەیامی وەزارەتی دەرەوەی ئەم،ریکا دەڵێ : ئەمڕۆ کە دەیتوانی ٤٣ هەمین لە دایکبوونی مەریەم میرخانی زادە بێت بە فەرمی دەناسێنین و شانازی بە ژیان و دەستکەوتە بێوێنە و بێ هاوتاکانی دەکەین . ئەو یەکەمین ئێرانی و یەکەمین ژن بوو کە توانی مەدالیای بەناوبانگ و جیهانی فیڵدز لە بواری بیرکاری بە دەست هێنا . ئەو نموونەیەک لە تێکهەڵکێشی شاراوەی دۆستایەتی نێوان خەڵکی ئێران و ئەمریکایە "

توئیتر

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە